# ناو مانا
101 بڵباس` بە هۆزەکانی پشدەر و (مەرگە و مەنگوڕ) دەڵێن: بڵباس و تیرەیەکی گەورەن لە کورد کە لە ناوچەی موکریان، لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەژین.
102 بڵێسە بڵێزە، بڵێسەی ئاگر، کڵپەی ئاگر، زووانەی ئاگر.
103 بۆتان رۆبار و ناوچەیەکی بەرینە لە باکووری کوردستان.
104 بۆتێ گوندێکە لە بناری چیای کارۆخ نزیک شاری رانییە.
105 بۆران 1. دابارینی بەفر و هەڵکردنی با پێکەوە، تۆف، کڕێوە و بادەوە؛ 2. بارانی بەخوڕ.
106 بۆریاش 1. بەخێوکەری ئەسپ؛ 2. پاشنێوی یەکێ لە دەسەڵاتدارەکانی کاسی بووە بە نێوی (ئالام بۆریاش)، کە دژ بە سۆمەرییەکان شەڕی کردووە.
107 بۆسکان 1. شوێنی پەنا و تەریک؛ 2. گوندێکە لە بناری چیای سیوەیل لە ناوچەی شارباژێڕ لە باشووری کوردستان.
108 بۆسکین گوندێکە لەلای رانیە لە باشووری کوردستان.
109 بۆشناخ 1. باڵابەرز و چوارشانە، کەڵەگەت؛ 2. کۆک و پۆشتە.
110 بیرەوەر خاوەنبیر، خاوەن هزر و بەزەین، بیرا.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!