101 |
ئاگۆم |
نێوی یەکێ لە پاشای (کاسی) یەکان بووە کە برازای (ئۆلام بۆریاش) بووە و دوایین قەڵای (سۆمەری) یەکانی کە لە قەراخ دەریادا بوو، دابڕ کرد و لەناوی بردن. |
102 |
ئالاز |
1. قامک، تلی، ئەنگوست؛ 2. خەڵووز، رەژی. |
103 |
ئالان |
1. لووتکەی بەرزی پڕ لە دۆڵی پێچەڵپێچ؛ 2. ناوچەیەکە داگری نزیک بە 20 گوند، کەوتۆتە رۆژاوای شاری سەردەشت لە دۆژ سنووری دەسکردی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ 3. نێوی چیایەکە هەر لەو ناوچەیە؛ 4. ئەم نێوە لە وڵاتانی سکاندیناوی و ئەورووپا و ئامریکا و کانادا و زۆر وڵاتی دیکەشدا هەیە و نێوێکی ئەنترناشیۆناڵە و نێوێکی کۆنە؛ 5. ئەم نێوە لە نێوان گەلانی ئاشووری و ئەرمەنی و مەسیحی و زۆر نەتەوەی دیکەشدا هەیە و بە (ئەلەن و ئەڵەن)یش دەوێژرێتەوە؛ 6. نێوی شارێکی کۆن بووە لە ناوچۆمان یا نێوانڕۆباران کە عەرەب دەڵێ: (بینُ النهرین). |
104 |
ئاماژ |
نیشانە، ئامانج. |
105 |
ئامانج |
ئاماژ، 1. مەرام و مەبەست لە ژیاندا؛ 2. نیشانە یان هەدەف بۆ پێکان و ئەنگاوتن، کێلک، ئەو شتەی بۆ تیرهاویشتن لە پێشچاو دەگیرێ؛ 3. خزم و کەسوکار؛ 4. دۆز، وەکوو: (دۆزی کورد دۆزێکی پێچەڵپێچە). |
106 |
ئامانۆس |
نێوی چیایەک بووە لە ئاسیای بچووک لە لای ئەسکەندەروونی باکووری کوردستان کە دواتر ئەم نێوە بەسەر (سۆباری) یەکاندا کە تیرەیەکی کورد بوونه دابڕاوە. |
107 |
ئامباز |
ئاوقەد، حاشاوڵ، چنگاوڵبوونی دوو ئینسان یان گیانلەبەر. |
108 |
ئامراز |
کەرستە و ئەسپابی کار. |
109 |
ئاموود |
عاموود، هێلانە، هێلانەی مەلگەلێکی گەورەی وەکوو: باز، شەهێن، شابوو، هەڵۆ. |
110 |
ئامۆ |
1. مام، برای باب؛ 2. ئامۆزا، پسمام؛ 3. هەوجاڕ، هێش، ئاموور. |