# ناو مانا
1081 شییان 1. توانین، لەدەستهاتن؛ 2. گونجان، ڕێکهاتن؛ 3. ڕۆییشتن، چوون؛ 4. لێوەشانەوە؛ 5. پێڕەوابوون؛ 6. گوندێکە لە نێوان تەوریوەر و تەنگیسەر لە ناوچەی هەورامان، لە هەرێمە سنە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
1082 شێنا بەهێز و تاقەت، بەواز.
1083 شێنی 1. ئارام و لەسەرەخۆ؛ 2. ئاسوودەیی؛ 3. گوڵدەرکردوو، پشکووتوو؛ 4. کۆبوونەوەی حەشامات.
1084 شێنێ 1. شێنە، شەتڵجاڕ؛ 2. گوندێکی سەرسنووری باشووری کوردستانە، کە کەوتۆتە بناری کێوی ناوزەنگ، لە بندەست چیای مامەندە لە باشووری کوردستان.
1085 شێوە 1. وێنا؛ 2. چەشن، ڕوواڵەت.
1086 شەباب بلوێری کانزا، شمشاڵ. پێوەندی بە (شباب)ی عەرەبییەوە نییە.
1087 شەبەنگ تیشکدانەوەی ڕەنگەکانی خۆر.
1088 شەپۆل پێل، شەپێل، مۆنجی زەریا.
1089 شەتاو ئەو جۆگەئاوەی کە بەهاران لە کوێستانان، لە نەورۆزەوە تا دەسپێکی هاوین، بەفراوی پێدا دێتە خوار.
1090 شەدە رەشتی، تەنراوێکە لە ئاوریشم کە زۆر گرانە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!