1071 |
شیپاک |
بە زاراوەی کۆنی کەڵوڕی، واتە: شەقژن، شەقی باڵ. |
1072 |
شیرا |
گیانداری شیردەر. |
1073 |
شیرین |
شیرن، نێوی گراوییەکەی (فەرهادی کۆکەن) بووە؛ هەر شتێک تامی شەکر و قەند بدات، پێچەوانەی تاڵ. سەربەند و ناوبەندی هەندێ گۆرانیی کوردییە. |
1074 |
شیشان |
1. بە پەلە خەریکی کارێ بوون؛ 2. نێوی جۆرێک گیایە؛ 3. تیرەیەکی بچووکن لە داوێنی چیای قەراخ دەژین لە ناوچەی سلێمانی. |
1075 |
شیلاز |
نێوی گوندێکە لە ناوچەی دهۆک لە باشووری کوردستان. |
1076 |
شیلان |
جۆرێک موورووی وردی سوورە؛ 2. دلێق، جلێق، بەری دارێکی سووری بتەوی دڕکاوییە، کە شەش گەز هەڵدەچێ و گوڵی زەردی تۆپ و پڕ دەکا و بەری سووری ورد و خرت و شیرین و بەچێژ دەگرێ، لە شێوەی سرینچک (سنجوو)، کە دەخورێ و بۆ دەرمانیش بەکار دێ. |
1077 |
شیلانە |
بڕوانە شیلان. |
1078 |
شیلە |
1. هەنگووژە، شیرە یان تراوی گژ و گیا و گوڵ و دار و دەوەن؛ 2. شیلەی هەنگوین؛ 3. هەروەها نێوی جۆرێک گیایە کە لەناو گەنمدا دەڕوێ و (زووانشەلمک) یشی پێدەڵێن؛ 4. نێوی گوندێکی کاولکراوی کوردستانی باشوورە. |
1079 |
شیمانە |
1. شیکردنەوه، ڕاڤەکردن و ڕوونکردنەوەی بابەتێک؛ 2. مرخ و ئارەزوو؛ 3. ڕالێبوون، ئامادەیی؛ 4. پەشیمانبوونەوە. |
1080 |
شینە |
1. هێمایە بە ڕەنگی شین؛ 2. لکە داری بڵند و لەگەشە؛ 3. گوندێکە لەلای لەنجاوا لە ناوچەی سنە. |