1061 |
شکاک |
نێوی هۆزێکی کوردە، لە دوو هەرێمی سۆما و برادۆست دەژین، لە نێوان سنووری باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەژین و بەشی زۆری کەوتۆتە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە باکووری شاری ورمێ دەژین. بڕوانە (سەکر)، لە بەشی کوڕان. |
1062 |
شکۆفە |
شگۆڤە، پشکووژ، گوڵۆک، گوڵی تازەپشکووتووی دار کە پاشان دەبێتە میوە. |
1063 |
شۆتیلە |
خوشیلک، گیایەکی شیردارە. |
1064 |
شۆخان |
1. کۆی شۆخ، شۆخوشەنگ، جووان و چەلەنگ؛ 2. سپیندار؛ 3. شاخ تێهەڵدان. |
1065 |
شۆلە |
1. راخوشینی ئەستێرە؛ 2. تیشکی ئاگر. |
1066 |
شۆهان |
نێوی گوندێکی کوردنشین بوو لە ناوچەی نەعمانییە کە بە دەستی حکوومەتی بەعس، کوردەکانی ئاوارە کران و عەرەبیان هێنا جێگەیان. نەعمانییەش لە کۆندا کوردنشین بوو، بەڵام ئەوێش بە دەستی حکوومەتی بەعس کرا بە عەرەبنشین. |
1067 |
شۆڕێ |
1. باڵابەرز، بەژنشۆڕ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە. |
1068 |
شۆڕەتوو |
جۆرێ دار توو کە لقەکانی شۆڕ دەبنەوە. |
1069 |
شۆڕەژن |
ژنی باڵابەرز و سالار. |
1070 |
شیبا |
1. سووکەبای شەوانە؛ 2. ڕووناکیی و بریقە. |