# ناو مانا
1051 شلێر گیایەکە زیاتر لە کوێستانان شین دەبێ و دووجار سێ جار بە بەژن و تەپڵی سەریدا هەڵدەچێ و گوڵەکەی سووری ئاڵ یان زەردی پیاڵەئاسای سەرەونخوونە کە وەکوو زەنگۆڵە پێدا شۆڕ دەبێتەوە؛ هەم دەشتە هەم ناوچەیەکە لە باشووری کوردستان، کە بە شاری (بانە) وە نزیکە.
1052 شلێرە 1. گوڵی شلێر؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردییە.
1053 شمشاڵ ئامێرێکی مۆسیقای کوردییە، بلوێر، بلوور.
1054 شناوە 1. پارچەزەوییەکی بچووکی کێڵراوی کێڵگە بۆ چاندن؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی پشتدەر لە باشووری کوردستان.
1055 شنروێ چیایەکی بەرزە کەوتۆتە لای خۆرهەڵاتی هەڵەبجە، لە سەر ترۆپکی ئەم چیایە دوو کانیی خۆشی هەیە کە نێویان (قەمان و وەزگێڵ)ە.
1056 شنیان 1. هەڵکردنی بای سروە؛ 2. پێکەنین و شنینی ساوا؛ 3. تاسەکردن.
1057 شنە بای فێنک، سروەی با، لەرین بە سروەی با.
1058 شوشمێ 1. تاڤگە، ئاوهەڵدێر؛ 2. گوندێکە لە نزیک شارۆچکەی نەوسوو، لە هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
1059 شووشان 1. رێک و جووان؛ 2. گوندێکە سەر بە کاڤاری زرکان لە ناوچەی شێروان لە باشووری کوردستان.
1060 شوێشە 1. جێگای هەڵخستنی ترێ و شوێنی بەخێوکردنی رەز؛ 2. نێوی گوندێکە کەوتۆتە ئەو دیوی چیای ئارێز، لەسەر رێگای سنە بۆ مەریوان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!