# ناو مانا
1041 شاگوڵ 1. گوڵی گەورەی قاڵی؛ 2. گوڵی سەرەکی دەخڵ؛ 3. خوشکی گەورە.
1042 شان 1. خاڵی سەرگۆنا، نیشانە؛ 2. شان و پیل، نێوان قۆڵ و مل؛ 3. شکۆ و گەورەیی؛ 4. پلە و پایە؛ 5. جێگەی گەرا و هەنگوینی مێشەنگوێن، شانە؛ 6. ملەی کێو.
1043 شانا بە زاراوەی هەورامی واتە: کلی کرد، شاندی، هەناردی، رەوانەی کرد.
1044 شاناز نێوی یەکێ لە قەتار یان هەواکانی مۆسیقای ئێرانییە.
1045 شانیک 1. شانەک، شانی، نیشانە، بەڵگه؛ 2. شادە، شایەت، ‌شاهید، ئاگادار لە رووداو؛ بۆ نموونە: شانیکت کێیە بۆ ئەو کارە؟ واتە: شایەتت کێیە بۆ ئەو رووداوە.
1046 شاهینە 1. ژنی شا، شاژن؛ 2. خۆشی و شادی.
1047 شاکار 1. کاری زۆر باش و رێکوپێک؛ 2. هونەرخولقاندن. (کاری فڵانە‌ وەستا شاکارە)
1048 شای جوانان، کچ یان کوڕی زەریف و جووان. شای جوانان، کچ یان کوڕی زەریف و جووان.
1049 شلومل جوانی لەشنەرم و نییان. (شلوملی، خاڵلەملی، چاوبەکلی، بەچەندی؟!)
1050 شلۆڤە شڵێوە، دوودانگ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!