1031 |
شاچرا |
چرای گەورە. |
1032 |
شادانە |
جۆرێک گیایە کە تۆمی ورد دەکا و تۆمەکەی مەلێک بە نێوی سەێرە حەزی لێدەکا. |
1033 |
شادیک |
وەرویرکە، منداڵی دڵخۆشکەری خانەوادە. |
1034 |
شارا |
1. ماسوولکەی گەنم لەسەر خەرمان، لاسک و ساقەتی خەلە؛ 2. کەمێ لە کوڵەش یان خۆیان کە بە درێژەوەیە؛ 3. کای نێوان دیوارەی چاڵ و دەخڵ؛ 4. گیشەی دەخڵی دووراو. |
1035 |
شاریش |
نێوی یەکێ لە شارەگەورەکانی سۆبارییەکان بووە لە 1110 ی بەرلە زایین. |
1036 |
شاریک |
جۆرێک کڵاودەسماڵ بووە کە ژنان لە کۆندا بەستوویانەتەوە. |
1037 |
شارەبان |
1. شوێنی دەشت و بەرز؛ 2. شاری تەخت و راسا؛ 3. چاودێری شار، شارەوان؛ 4. شارۆچکەیەکە لە نزیک شاری خانەقین؛ هەندێک بیرەوەند پێیان وایە کە لە بنەڕەتدا ئەم شارە لە سەردەمی ساسانییەکاندا بە نێوی (ئابان) ی کچی (کەسرا) وە ساز کراوە؛ ئەم شارە شارێکی گەورە و ئاوەدان بووە، بەڵام لە کاتی هێرشی مەغۆلەکاندا بۆ سەر کوردستان وێران کراوە؛ لەم شارەدا شوێنەواری سەردەمی سۆمەرییەکان و ئەکەدییەکان و کاسییەکان و ئاشوورییەکان و ساسانییەکان هەر ماوە، لەوانە زیندانی کەسرای سەردەمی ساسانییەکان. |
1038 |
شازێ |
زێی گەورە، رۆباری گەورەی وەکوو یەکاو. |
1039 |
شاشان |
شاشیکان، ژنی سەروێن بەسەر، ژنی سەرولا پێچ؛ ژنانی کورد بەتایبەت هی ناوچەی کەڵوڕ، ئێستاش هەر سەروێن دەبەستن؛ نێوی ئەو ژنانەی بووە کە لەسەردەمی ساسانییەکاندا سەروێنیان بەستووە و لە دەستەی هەڵپەڕکێدا بەشدار بوونە، ئەمڕۆش وەکوو پاشناو لە کوردستاندا ماوەتەوە. |
1040 |
شاشیک |
مێزەرە، کڵاودەسماڵی ژنانە. |