# ناو مانا
1011 سەنجر نێوی گوڵێکە لە باخچەدا بۆ جووانی دەیڕوێنن.
1012 سەهەن 1. سەهەنگ، سێبەر، سێوەر؛ 2. کێوێکە لە نێوان کوردستان و ئازەرباییجان؛ 3. سینی نانخواردن؛ 4. سێبەری خەستی دار؛ 5. سەرمای زۆر؛ 6. جۆرێ ترێیە کە (سەهەنەیی) یا (سەهەنپەروەرەدە) شی پێدەڵێن.
1013 سەودا 1.سەوا، ئاڵوگۆڕ، ئاڵشت و گۆڕینەوە، مامەڵە؛ 2. بەرەبەیان؛ 3. جیاواز، جیا؛ 4. بۆخاتر، لەبەر؛ 5. تەڕەبیرۆ، نەخۆشیی پێست؛ 6. خولیا، ئیشتیا بەخەیاڵ؛ ئەڤین و دڵداریی.
1014 سەوزە 1. ئەسمەر، رەشتاڵە؛ 2. سەوزی خواردن؛ 3. جۆرێک کشمیش.
1015 سەوزەلێ 1. ئەسمەری بچکۆلانە؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
1016 سەوین سەوەتەی جێگەی دەفر و قاچاخ، سەلەشیرک.
1017 سەویک 1. نیمەسۆڵە، گۆزەی ملباریک؛ 2. کولیرەی بەڕۆن.
1018 سەیرا نێوی گوڵێکە پشت پەلکەکەی سوورە و ناوەوەی سەوز و رەشە.
1019 سەیران گەشتوگوزار، پیاسە و گەڕان.
1020 شابست بستی نێوان تەوەرە و پەڕەی ئاش.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!