# ناو مانا
1001 سەماسۆ جۆرێک گۆڤەندی دەروێشییە.
1002 سەمسوور باژێڕ و ناوچەیەکی کۆنە لە باکووری کوردستان کە چیای نەمروودی لەباوەش گرتووە و ئەرمەنیشی لێدەژی. تورکەکان نێوەکەیان گۆڕیوە و کردوویانە بە ئادیامان.
1003 سەمەر سەمەرە، بەری دار.
1004 سەمەن 1. روومەت؛ 2. سەمەنگوڵ، گوڵی یاسەمەن؛ 3. زەردی کاڵ؛ 4. رەنگی کەوە؛ 5. گوڵەزێڕینە.
1005 سەمەنبۆ بۆن وەک بۆنی سەمەن.
1006 سەمەندەر گوڵەیاسەمین.
1007 سەمەنگوڵ گوڵی سەمەن، وەکوو گوڵی یاسەمین.
1008 سەمەنی 1. هەڵوای لە شیرەی گەنمی چەکەرەکردوو؛ 2. بەو گەنمە سەوزەی دەڵێن کە لە دەفر و دەوریدا بەر لە هاتنی نەورۆز و بەهار دەیڕوێنن و بە بۆنەی دەسپێکی بەهار و بۆ جووانیی لەماڵەوە دایدەنێن.
1009 سەناریا نێوی کێوێکە لە ناوچەی برادۆست لە کوردستان.
1010 سەنتە نهێنی، بێدەنگبوون.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!