# ناو مانا
91 ئاوان 1. ئاوه‌دان، دژی چۆڵ؛ 2. کرێ، مزه‌؛ 3. ده‌سکه‌ئاونگ بۆ شت کوتان؛ 4. هه‌راو؛ 5. قاپ و قاچاخ.
92 ئاوجه‌ڕ کفت و کۆی ئاوی زه‌ریا.
93 ئاورینگ 1. پریشکه‌ی ئاگر؛ 2. بریقه‌ و ترووسکه‌.
94 ئاوزه‌ڕ ئاوی زێڕ.
95 ئاونگ ئاوه‌نگ، ئاره‌قه‌ی گوڵ، شه‌ونم.
96 ئاوه‌زێو رووکێشی زێوین، شتێک که‌ به‌ ئاوی زێو رووکێش یان ره‌نگ کرابێ.
97 ئاوه‌نیا ‌په‌سارده‌، ره‌پسته،‌ ده‌خڵێ که‌ له‌ پێشدا زه‌وییه‌که‌ی ئاو دراوه‌ و شۆ کراوه‌ و دوایی تۆمی لێ چێندراوه.
98 ئاوونگ ئانگوو، مێلاق، ئه‌و ترێیه‌ی که‌ به‌ گوریس یان شووڵ به‌ سرمیچی ژووره‌وه‌ هه‌ڵده‌واسرێ، یان داڵۆسکه‌ ده‌کرێ بۆ زستان.
99 ئاویه‌ر کێوی ئاوه‌زا، چیایه‌ک که‌ کانیی زۆری هه‌بێ، کێوێکه‌ به‌رانبه‌ر به‌ شاری سنه‌ و جێگای سه‌یرانی خه‌ڵکی شاره‌که‌یه‌.
100 ئاوێزه 1. ئاوێز، ئاوێزان، داڵۆسکه‌؛ 2. ئاوێزه‌ی گواره‌، پڵپڵه‌؛ 3. قه‌ندیل، چرای لووسته‌ر، چلچرا.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!