# ناو مانا
91 کەژۆس کاژۆس، چیایەکە لە ناوچەی بیتوێن. بڕوانە (بەیتاس) لە بەشی نێوی کوڕان).
92 کەژۆک بەری گیایەکە لە لۆکە دەکا و سپییە، ئاوریشمی خاو.
93 کەژین تەنراو لە هەورێشم، دەسماڵ یان پارچەی لە ئاوریشم تەنراو.
94 کەژێ 1. موورووی زەرد؛ 2. بەڵەک، دووڕەنگ؛ 3. وشەی نەوازش لە لایەن ژنانەوە؛ 4. سەربەند و ناوبەندی چەند گۆرانیی کوردییە: کەژ و کەژاڵێ و ئامان کەژێ، گیانەکەم کەژێ و هیدیکە. بڕوانە (کەژاڵ) لە بەشی نێوی کچان.
95 کەسپەر چاوشین، چاوکاڵ.
96 کەستەک 1. لەپکەی‌ ئاڵتوون، قورسەی زێڕ، تە‌ڵکەی تەڵا؛ 2. کانزای سفت و بتەو و قورس.
97 کەسرا 1. شەدە و هەوری سەر ژنان؛ 2. جۆرێک سەر و لا کە قەدیم لە شاری سنە لە سەردەمی ئەردەڵانەکاندا بەکار براوە و پێی گوتراوە: (کەسراوانی، یان خەسرەوانی)؛ 3. هەندێ کەس دەڵێن: کەسرا نێوی دڵدارەکەی (ئەردەشێر)ی، پاشای ساسانیەکان بووە، کە بینای بەنێوبانگی (تاقی کەسرا)ی (تیسفوون)ی، لە بەر ئەو درووست کردووە؛ بڕێ کەسیش ڕایان وایە کە بێژرەی عەرەبی (خەسرەو) ی کردووە بە (کەسرا).
98 کەشین باوەش، ئامێز.
99 کەلیان 1. چەند ملە و کەل پێکەوە؛ 2. کۆی کەل: گەردەنە، ملە، وەکوو کەل یان گەردەنەی ئارێز؛ 3. (کەلیان) سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە نیوە زاراوەی جافی.
100 کەما گیایەکی بەرزی گەڵادەرزییە کە ئاژەڵ دەیخوا و لەگەڵ گیای دیکە وشک دەکرێ و زستان دەدرێ بە ماڵات.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!