# ناو مانا
91 ڕەوان 1. هەر شتێک کە لە رەوت و رۆدا بێ، وەکوو: ئاوی رەوان، ئەسپی رەوان؛ 2. خوێندنەوەی بێ گرێ و گۆڵ؛ 3. ناردن و کل کردن.
92 ڕەواک 1. دەفرێ کە شەراوی تێدا پاڵفتە دەکەن؛ 2. شیرەی تراوی هەنگوین.
93 ڕەوشەن 1. رۆشن، رووناک؛ 2. دیار، لەبەرچاو .
94 ڕەوشەنگ خۆشڕەوت، کەسێ یان جوان رێ دەکا.
95 ڕەوگە وڵاتی دووهەمی دوای پەڕیوەیی یان ئاوارەیی.
96 ڕەوکەوان 1. لەوەڕێنەری ئەسپ؛ 2. بەخێوکەری ئەسپ؛ 2. نێوی یەکێ لە قارەمانانی بەیتی (سەیدەوان).
97 ڕەوەز چینچینەبەردی ناوقەد و سەری کێو.
98 ڕەوەند خێڵەکی، کۆچەر، چادرنشین، ئەوانەی گەرمێن و کوێستان دەکەن.
99 ڕەڤۆک 1. سڵ، سرک؛ 2. قوشقی، تووڕە، تۆسن، گیاندارێ کە لە ئینسان بترسێ و هەڵێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!