# ناو مانا
91 شەنگەدار 1. شۆخ و سەرحاڵ؛ 2. داری جووان و لەبار.
92 شەهێن 1. ، شاهێن، مەلێکی ڕاوکەری چاوجووانە؛ 2. جۆرێک دارە.
93 شەهێنە 1. شەهێن، شاهێن، مەلێکی ڕاوکەری چاوجووانە؛ 2. جۆرێک دارە.
94 شەوبۆ گیایەکە سەرەتای بەهار شین دەبێ و گوڵی سپی دەکا و بۆنی خۆشە، بە ڕۆژدا بۆنی نییە و لای ئێوارە کە هەتاو ئاوا دەبێ و فێنک دەکا، بۆن بەر دەدا و هەتا لای بەیانی ئەو بۆنەی هەر دەمێنێ.
95 شەوبێر 1. شەوبوێر؛ 2. شەونشین.
96 شەوبەن 1. شەوژەن، داری دەرگا بۆ لەژوورەوە داخستن؛ 2. کۆسەکی خنجەر.
97 شەوچرا 1. چرای شەوارە، چرای ڕاوکردنی مەل لە تاریکیدا؛ 2. جەواهیراتێ کە لە شەودا ڕووسکەی دێ.
98 شەوچەرە شەوچەلە، خواردنێ که لە شەودا دەخورێ.
99 شەودێر ئاودێری شەو.
100 شەورەنگ بەردێکی ڕەشی بەنرخە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!