# ناو مانا
91 سکاڵا 1. هەڵڕشتنی داخ و خەفەتی دڵ؛ 2. هانابردنە بەر کەسێکی دیکە وەکوو شکایەت، گلەیی؛ 3. لۆمە و سەرکۆنە؛ 4. بیری چارەدیتنەوە.
92 سڵان سڵا،، کێوان، بەرزایییەکان.
93 سڵسڵە بەنەموورووی سەرولا.
94 سۆدیس نێوی چیایەکە لە ناوچەی وان کە بەرزایی یەکەی 3146 میترە.
95 سۆرنگ رۆنیاس، رەگی گیایەکە بەن و خامی پێ سوور دەکەن. بڕوانە رۆنیاس لە بەشی کچان.
96 سۆرک چیایەکە بەرانبەر بە چیای سەفین لەلای شەقڵاوە.
97 سۆزان 1. سووتان؛ 2. کەل یان گەردەنەیە لە ناوچەی سنە؛ 3. کۆی سۆز، واتە بەڵێن.
98 سۆزگە 1. جێگەی پەیمانبەستن؛ 2. گوندێکە لەلای رواندز لە باشووری کوردستان .
99 سۆزە 1. سۆز، گۆرانیی بە دەنگی نزم؛ 2. تەزووی سەرما؛ 3. سۆراخکردنی خەبەر؛ 4. خۆشەویستیی.
100 سۆسار مەلێکی ماسیخۆرە، لە باکووری کوردستان لە لای وان هەیە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!