91 |
بێگەرد |
پاک وخاوێن، پاگژ و بێگەرد. |
92 |
بێوران |
گوندێکی خۆش و دڵگیرە لەڵای سەردەشت لە کوردستان. |
93 |
بێڵا |
ئەنوا، باراننەگر، هەیوان. |
94 |
بەختان |
بەوشانسیی، تووشبوونی نەهات. بەداخەوە ئیمڕۆ بەختانمە و هەر بەو تێرم. |
95 |
بەختەوار |
بەویژدان و راستوێژ. |
96 |
بەختەوەر |
خاوەنبەخت، خۆشبەخت. |
97 |
بەدری |
مانگی تەواو، مانگی شەوی چوواردە. |
98 |
بەدەق |
1. شەق و تورت و لەگەشە؛ 2. ساق و بەدەماخ؛ 3. کوتاڵی کەتیراویی. |
99 |
بەدەو |
1. گەنج، خورت، جەوان، لاو؛ 2. خوەشیک، جوان شەپاڵ، شیرین. |
100 |
بەرام |
بۆنی خۆش. بڕوانە بەرامە. |