# ناو مانا
91 بلیمەت هەڵکەوتە، کەموێنە.
92 بلێز وەرزشکار، کایەکار، گەمەکار. لە زاراوەی کرمانجیدا لیزتن واتە: کایەکردن. وەکوو ئەزێ دلیزم، یانێ من کایە دەکەم.
93 بنار 1.داوێنی کێو بەرەو دەشت؛ 2. گەورەی ماڵ؛ 3. سەرۆکی خێزان؛ 4. دەمەقاڵە؛ 5. وردەگلەیی. وەکوو: ئەو دەمەقاڵەیە چی بوو؟ هیچ نەبوو وردە بنارێ بوو!
94 بندین تەختی چۆم و رۆبار، بنی چەم، کەفی رۆخانە.
95 بنژیل پاژینە، خشوخاڵ و دەخڵودانی بن بێژنگ.
96 بنەوان 1. بنەوا، ئەو کەسەی کاری ناو ماڵ بەڕێوە دەبا؛ 2. قاعدە.
97 بوار 1. بەهار؛ 2. تەنکایی ئاو کە رێی هاتوچۆ بدا؛ 3. هەل، فرجە.
98 بووبان 1. ببوونایە؛ 2. گوندێکە لە پەنا شاری پێنجوێن لە باشووری کوردستان .
99 بڕوا لە شتێ دڵنیا بوون، بڕوا بە کەسێ کردن. بڕوانە باوەڕ.
100 بڕیار 1. پەیمان؛ 2. مەرج؛ 3. تەسمیم؛ 4. قەرار.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!