91 |
ئاوان |
1. ئاوه‌دان، دژی چۆڵ؛ 2. کرێ، مزه؛ 3. ده‌سکه‌ئاونگ بۆ شت کوتان؛ 4. هه‌راو؛ 5. قاپ و قاچاخ. |
92 |
ئاوجه‌ڕ |
کفت و کۆی ئاوی زه‌ریا. |
93 |
ئاورینگ |
1. پریشکه‌ی ئاگر؛ 2. بریقه و ترووسکه. |
94 |
ئاوزه‌ڕ |
ئاوی زێڕ. |
95 |
ئاونگ |
ئاوه‌نگ، ئاره‌قه‌ی گوڵ، شه‌ونم. |
96 |
ئاوه‌زێو |
رووکێ‌شی زێوین، شتێک که به ئاوی زێو رووکێش یان ره‌نگ کرابێ. |
97 |
ئاوه‌نیا |
په‌سارده، ره‌پسته، ده‌خڵێ که له پێشدا زه‌وییه‌که‌ی ئاو دراوه و شۆ کراوه و دوایی تۆمی لێ چێندراوه. |
98 |
ئاوونگ |
ئانگوو، مێلاق، ئه‌و ترێیه‌ی که به گوریس یان شووڵ به سرمیچی ژووره‌وه هه‌ڵده‌واسرێ، یان داڵۆسکه ده‌کرێ بۆ زستان. |
99 |
ئاویه‌ر |
کێوی ئاوه‌زا، چیایه‌ک که کانیی زۆری هه‌بێ، کێوێکه به‌رانبه‌ر به شاری سنه و جێگای سه‌یرانی خه‌ڵکی شاره‌که‌یه. |
100 |
ئاوێزه |
1. ئاوێز، ئاوێزان، داڵۆسکه؛ 2. ئاوێزه‌ی گواره، پڵپڵه؛ 3. قه‌ندیل، چرای لووسته‌ر، چلچرا. |