# ناو مانا
91 ئاشق دڵدار، ئەویندار، بەندەواری کەسێ بوون لە ئەڤیندا.
92 ئاشوان ناوێکی کرمانجییە بە واتای ئاشەوان، ئەو کەسەی کاروباری ئاش بەڕێوە دەبات
93 ئاشۆ 1. وچان دەرکردن، پشوودان، تۆزێک وەستان بۆ ئیستراحەت؛ 2. بشێوی و ئاژاوە.
94 ئاشۆت بەفری لەسەریەک کۆوەبووی داوێنی چیا، رمەبەفری لاپاڵان.
95 ئاشێڤ بنکۆڵکردنی سەوزەوات بۆ بەهێزبوونی.
96 ئاشەوان ئاشگێڕ، ئاسیاوان.
97 ئاقار 1. شوێن و جێگە؛ 2. دەوروبەر، ناوەقە. (ماڵمان لە ناوەقە یان ئاقاری تەپە رەشە).
98 ئاگا 1. خەبەر، وەکوو: (ئاگام لێ نییە)؛ 2. هوشیار، وشیار؛ 3. زانا و ژیر؛ 4. بێدار، نەخەوتوو، وەکوو: (نەخەوتووە و بەئاگایە).
99 ئاگرۆ بە واتای ئاگر، ئاگری بچووک.
100 ئاگری چیای سەربەئاگر، گڕکان، ئاگرپژێن؛ شۆڕشی ئارارات بە رابەریی شێخ سەعیدی پیران لە باکوور‌ی کوردستان لە چیای ئاگرییەوە هەڵگیرسا. بڕوانە ئارارات.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!