# ناو مانا
1 گاتا ئەم وشەیە چەندین واتای‌ لە زمانی کوردیدا هەیە من تەنیا چەند دانەی دەنووسم: 1. گاس، گات، گاز، کە بە کوردیی واتە: بانگکردن، قاوکردن، چڕین، وەکوو شیلانم بۆ گاز کە؛ 2. جێگای زۆر بەرزی چیا، لووتکە، ترۆپک؛ 3. قەڵشتی شاخی بەردین؛ 4. چڕین بە هەوای خۆشی گۆرانی؛ 5. هۆنراوەکانی زەڕدەشت؛ 6. ئەو گۆرانییە ئایینیگەلەی کە گۆسانەکان چڕیویانن؛ 7. ئەو هۆنراوە بیستبڕگەییانەی کە لە سەردەمی زەڕدەشتدا وەکوو سروود خوێندراون و ئەمڕۆکە شوێنەواریان لە هەموو کوردستان ماوەتەوە! گاتاکان، کۆنترین و پیرۆزترین بەشەکانی ئاڤێستان کە لەناو یەسنادا هەڵگیراون، یان لە ناو یەسنادا ماونەتەوە؛ بە کۆی هەموو گاتاکانیان گوتووە (گاسانیک) و بەو گۆرانیبێژ یان بەیتبێژانەی کە ئەم گاتاگەلەی چڕیوە، گوتراوە: (گۆسان) واتە: بەیتبێژ یان بێژەری گاتاکان! بە پێی لیکۆڵینەوەکانی ئەم دواییانە گاتاکان کوردین، یان بە کوردییەوە نزیکن! نێوی زەڕدەشت لە بنەڕەتدا (زەڕەتا وەشتەرای) یە کە لە دوو وشەی (زەڕەتا) واتە نوور و (وەشتەرای) ش واتە داباری پێکهاتووە و واژەکان کوردین! گاتاکانیش زەڕدەشت و هەندێ لە پەیڕەوانی نووسیویانە کە وشەکان بە وشەگەلی هەورامی و کەڵوڕیی یەوە نزیکن کە ئەوانیش دوو زاراوەی کۆنی زمانی کوردین! ئەم گاتاگەلە ئەگەریش کوردیی نەبن، لانیکەم دەتوانین لە 1000 وشە، زۆرتر لە 600 وشە کوردیی تێدا دەربێنین کە لە زمانی کوردیدا هەن و ماون،
2 گاتە گازە. بڕوانە گازە.
3 گارە 1. خشڵی گوێ، گوارە؛ 2. دەنگی مریشکی هێلکەکەر؛ 3. دەنگی گازنده و گڕووگرتن‌ی منداڵ لە ناوچەی خۆشناوەتی بەکار دەبرێ؛ 4. گەیری، چیا، شاخ، کێو، کەژ، کۆ؛ 5. چیایەکە لە ناوچەی بادینان بەرانبەر بە شاری ئامێدی کە سەدام حسێنی خوێنەخۆر بەسەریەوە قەڵایەکی خستۆتەوە و چوواردەوری شوورەچن کردووه بۆ جێگای گەشتی خۆی‌، بەڵام ساڵی 1991، دوای ڕەوەمێژوویییەکەی کوردستانی باشوور، کەوتەوە دەست کورد و ئێستا لە ژێر کونترۆڵی حوکوومەتی هەرێمی کوردستاندایە.
4 گازین گلەیی کردن، دەردەدڵ کردن.
5 گازە 1. شفرەی چەرمبڕینی پینەچی؛ 2. گاز، گات، بانگکردن، قاوکردن، چڕین؛ 3. بهانە گرفتن بچە؛ دەنگی هاتنی گۆرانی؛ 4. پرتەوبۆڵە؛ 5. سروود یان گۆرانییەکانی زەڕدەشتی پەیامهێنەر؛ وشەی (گاتا)کانی زەڕدەشت لە وشەی (گاز)ی کوردیی وەرگیراوە، کە لە بنەڕەتدا وشەیەکی کوردییە و واتای بانگکردن و ئیلهامپێگەییشتن دەدا. وشەی (هات)ی ناو (گاتاکان)یش هەر وشەیەکی کوردیییە کە ئەویش واتای (نەدا)، یان (فەرمانهاتنەسەر) دەدا، واتە هاتنی نەدا لە ئاسمانەوە.
6 گراڤ گراو، گراوی، دڵبەر.
7 گرژاڵ (گر) لە کوردیدا دوو واتای هەیە: 1. مرۆڤی پایەبەرز؛ 2. گرد و تەپۆلکه؛ (ژاڵ)یش ‌پاشگرە و واتای شوێن و جێگا و هێلان دەدا و بە سەر یەکەوە گرژاڵ واتە: 1. ڕەنگی جۆرێ مەرەز یان بۆزوو، کە پێی دەگوترێ سووری ئاماڵڕەش؛ 2. جێگا یان شوێنی مرۆڤ پایەبەرز؛ 3. گوندێکە لەلای سەردەشت.
8 گرشە 1. کوڵەش، کڵۆش، قرشە؛ 2. کۆمایەک لە باقەی لەسەریەکدانراو، تایە؛ 3. ورشە، درەوشین، بریقە.
9 گزینگ 1. تیشکی ڕۆژ کە بەیانیان دەدا لە شوێنێکی بەرز؛ 2. ڕەشێنە یان بیلبیلەی چاو. بەداخەوە هەندێ نووسەر ئەم وشەیە بە هەڵە بەکار دەبەن و دەنوووسن: گزینگ، لە کاتێکدا گزنگ درووستە.
10 گژنیژ گشنیز، جۆرێک سەوزەی خورێنییە کە بۆ ناو چێشت بەکاری دەبەن.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!