1 |
کابا |
1. کاب، قاپ، جگ؛ 2. میچ، بنمیچ، سەرمیچ؛ 3. دەق. |
2 |
کابان |
1. ژنی ئاگاداری ماڵ، کەیوانوو، کەیبانوو؛ 2. نازنێوی گۆرانیبێژی کوردی باشووری کوردستان، (کەریم کابان)ی خەڵکی سلێمانییە. |
3 |
کاپۆ |
هێلانەی باڵداران. |
4 |
کاتا |
جۆرێک کولێرەیە کە لە بن ژیلەمۆدا دەبرژێ. |
5 |
کاجینە |
دەشتێ کە تەپۆڵکە تەپۆڵکەی بچووکی تێدایە. |
6 |
کاخڵی |
قاخلی، جۆرێک گیای خورێنییە لەبەر ئەوەی کە رەنگی نارنجی و جوانە، بۆ سەر کولێرە و نان بەکاری دەبەن. |
7 |
کارا |
1. کوچک، بەرد، کەڤر، سەنگ؛ 2. کارکوژ، کەسێک کە کاری باشە. |
8 |
کاراک |
کاراکا، کان، زەوینێ کە شتی بەنرخی تێدا هەیە و هەڵیدەکۆڵن بۆ کەڵک لێوەرگرتن. |
9 |
کاراکاس |
لە سەردەمی ساسانییەکاندا پایتەختی وڵاتی میسان بووە لە باشووری کوردستان کە کوردی فەیلیی تێدا ژیاوە. |
10 |
کارچین |
جۆرێک هەرمێیە کە بە کاڵی لێ دەکرێتەوە. |