# ناو مانا
1 ڤاری 1. تەنیا، تەنێ؛ 2. بەرپێوار، نادیار.
2 ڤارین 1. تەنیایی؛ 2. نادیاریی.
3 ڤاژی 1. ئەوانیش، وانژی؛ 2. ئاوەژوو.
4 ڤانا ئەوانە، یانە، ئەیانە.
5 ڤایە ئەوەتا، ئەوەها.
6 ڤیان 1. خۆشەویستی؛ 2. خۆشویستن و دڵداریی؛ 3. نێوی کچی ناو رۆمانی (شەهیدانی قەڵای دمدم)ە.
7 ڤیانا 1. بە زاراوەی کرمانجی، واتە: راکێشەر، دڵڕفێن. خۆشەویست، وەکوو پڕ ڤیانایە؛ 2. نێوی هەوارگەیێکە لە ناوچەی بینگۆڵ، 3. نێوی رۆبارێکی بچووکە لە ناوچەی دەرسیم، لە باکووری کوردستان .
8 ڤینا 1. ئەمە؛ 2. داخوازیی.
9 ڤیندا 1. بەتاسە و ئارەزوو؛ 2. کەسێ که ئاواتێکی هەبێ.
10 ڤێنووس ئافرۆدیت، ڤینۆس، بتی ئەوین و جووانیی یۆنانییەکان بووە؛ رۆمییەکان بە ئافرۆدیتیان گوتووە: ڤینۆس و ڤینۆسیش یەکەمین پەیکەرێکە کە بە رووتی نوێنراوە؛ هەزبوود شاعیری یۆنانیی بە ڤینۆسدا هەڵیداوە و شیعری گوتووە؛ ئافرۆدیت نەک لە جووانیدا تاک و بێهاوتا بووە بەڵکوو دەسەڵاتی ئەوەشی هەبووە کە ئەو کەسانەی سەرنجیان بەرەو لای رادەکێشرا، لە داو بخا و مەیلیان بداتێ، هەر ئەویشە کە مەیلی بە (پاریس) کوڕی پاشای (تەروا) دا. بەنرخترین پەیکەری ئافرۆدیت (ڤینۆس)، دەسکردی (پراکسیتێڵ)ە کە ئێستا لە (واتیکان) ە و پەیکەرێکی دیکەش کە بەنێوبانگە و (مثلۆس) لێی داتاشیوە، لە پاریسە و دوو پەیکەری دیکەی ڤینۆس لە (رۆم) و (فلۆرانس) ە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!