1 |
ژاژا |
گیایەکە بۆنخۆش. |
2 |
ژاژاک |
ژاژکە، جاچکە، بنێشت، وێژەن. |
3 |
ژاژڵە |
1. ژاژەڵان، ژاژۆک، چیتەڵان، قامیشەڵان؛ 2. نێوی گوندێکە لەپشتی ماوەت بەرانبەر بە چیای ئالان کە رۆباری چۆمان بە نێوان ئەم گوندە و چیای ئالاندا تێدەپەڕێ و بە بەر چیای ئاسۆسدا دەڕوا و دەڕژێتە لەمپەری دووکان لە باشووری کوردستان . |
4 |
ژالیان |
ناوێکی ژنانەیە و نازانم لە چییەوە هاتووە. |
5 |
ژاڵان |
1. کۆی (ژاڵ) ە کە دەبێتە (کون)؛ 2. جێگە، وەکوو: هەنگەژاڵ واتە: جێگەی مێشەنگوێن یان هەنگ؛ 3. رۆبارێکە لە گوندی جیگەران لە هەرێمی کرماشان. |
6 |
ژاڵانی |
چیایەکە لە هەورامانی رۆژهەڵات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نزیک چیای تەتە. |
7 |
ژاڵە |
لووڕک، روول، روولک، دارێکی هەمیشە سەوزی تاڵە، گەڵای وەک گەڵای بیی وایە بەڵام تۆزێ پانترە و گوڵی سوور و سپی دەگرێ؛ ژاڵە نێوی دوو گوندە لە ناوچەی سەنگاو و تانجەڕۆ؛ باشووری کوردستان بەتایبەت بادینان، دارژاڵەی خۆڕسکی هەیە. |
8 |
ژاڵەسا |
1. ژاڵەی بەر سێبەر؛ 2. گوندێکە لە کوردستان. |
9 |
ژنێن |
نێوی گوندێکە لە بەشی پایگەلان سەربە هەرێمی سنە. |
10 |
ژووار |
1. ژانی زۆر، ئازاری سەخت؛ 2. گوندێکە لە هەورامان لە رۆژهەڵاتی کوردستان . |