# ناو مانا
1 ڕابێژ راوێژ، رامان و بیر لە کارێ کردنەوە.
2 ڕاتوو خێری نان و شتی دیکە کە بە فەقێ دەدرێ.
3 ڕادان 1. ئەسپاردن بۆ سازکردن، وەکوو: (کەوام بە رادان داوە بۆم بدروون)؛ 2. وەبەرخۆدان و ماشتن؛ 3. زێدەبوون و راسانی ئاوی دەلیا لە مانگەشەودا؛ 4. دارێ کە لەباتی گۆڵە بە دەرگایەوە دەنێن؛ 5. داگیرسانی سۆپە یان سۆمپا؛ 6. گوندێکە لە دەشتی سندووسی لای نەغەدە.
4 ڕادانە نێوی گوندێکی کوردنشینە له لای نەغەدە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
5 ڕادێ رەواگ دەگرێ، ، عادەت دەکا، لە چاوگی راهاتن وەرگیراوە، وەکوو: وازی لێ بێنە بۆ خۆی رادێ.
6 ڕادە 1. دێرانە، بارست؛ 2. چلۆنەتی.
7 ڕاز چیرۆک، داستان.
8 ڕازان 1. ئامادەبوون، وەکوو: ئەرێ هەر نەڕازان؛ 2. بە زاراوەی کرمانجیی واتە: خەوتن، نوستن، وەکو و: نەکە کەچێ دیا تە رازایە. واتە: مەکە کچێ دایکت خەوتووە؛ 3. حەکایەت و چیرۆک، سەرگەرمی قسە و باس، وەکوو: دانیشتوونەتە پای رازان نایبڕنەوە؛ 4. ناوچەیێکە لە 70 کیلۆمیتری شاری خوڕەماوا لە لوڕستان.
9 ڕازاو لە وشوی رازاوە وەرگیراوە، رازاوە، جوانکراو.
10 ڕازدار سووڕهەڵگر، کەسێ کە بە نهێنییەک دەزانێ و نایدرکێنێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!