1 |
پاپڕیک |
جۆرێک پەپوولەیە. |
2 |
پاپۆکە |
1. پەپکە، ئاڵقە؛ 2. خەرمانی نەکوتراو. |
3 |
پاپیا |
بە پای پیادە، بە پێیان چوون. |
4 |
پاتیلە |
پاتێڵ، مەنجەڵی بچووک، بەرۆشی بچووک. |
5 |
پاچینە |
نەردیوان، پەیژە. |
6 |
پاراستان |
گوندێکە لەلای زمزیران لەناوچەی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. |
7 |
پاراو |
تێرئاو، شەق و تورت و لەگەشە. |
8 |
پاردە |
1. سیپە، حەشارگە، رەبەت، کەمین، بۆسەی راوکەر؛ 2. خندەک؛ 3. دیواری کورت. |
9 |
پارسا |
پارێزکەر، پاکداوێن، خاوێن. |
10 |
پارشان |
کێوێکە لە نێوان چەمی قالوێ و چۆمی تەتەهوو لە هەرێمی موکریان. |