# ناو مانا
1 واران 1. وەشت، باران؛ 2. گوندێکە لە سەر ڕێگای سەردەشت بۆ خانێ، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات. بە زاراوەی کەڵوڕی واتە: باران، هەڵمێ کە لە ئاسمانەوە بە تنۆک دێتە خوارێ: سەرەفکـــەندەبــەر چوون شـــەرمەزاران چەمەی چەمهۆرکەر چوون سـەیل واران (مەولەوی) بە زاراوەی کرمانجیش واران واتە: هەواران، وەکوو: ماڵان بارکر چــــــوونە واران لێ سەبی مامە لێ، بەردیواران لێ (گەلێری) واران کۆی وشەی (وار)ە که دوو مانا دەدا، یەکە: هەوار و کەپر و کەوێڵی کوێستان و زۆزان، دووهەم: وار واتە: ئەو تەڵەکەیەی کە لە کاتی قوماردا وەردەگیرێ.
2 واردە 1. وشەیەکی هەورامییە واتا: خۆراک، خواردەمەنی؛ 2. خوراو، خوریاگ.
3 وارگە 1. هەوارگە، جێگەی ژیانی هاوینانەی کۆچەران و گوندییان؛ 2. بارگە، بارگەی سەفەر.
4 وازن 1. تازەخونچە؛ 2. مرخ و ئارەزوو؛ 3. بە زاراوەی کرماشانیی وازن، واتە: ئاواڵەن، کراوەن. (دەرەگان وازن: درگاکان کراوەن)
5 واژام نێوی چیایەکە لە ناوچەی هەکاری لە باکووری کوردستان‌.
6 واژاو دابەشکردنی جۆگە بۆ ئاودێران، ئاودانی شیناوەرد پاش یەکەم ئاو.
7 واژین ئاودانی شەتڵی تووتن دوو سێ ڕۆژ لەسەریەک بۆ گووران. شەتڵی تووتن کاتێک لە دێراو دادەچەقێندرێ و پاش چەند ڕۆژ شین دەبێ و خۆی دەگرێ، دەڵێن: گووراوه، یان ڕسکاوە‌.
8 واژە 1. وژە، وشە، پەیڤ، گوتە، قسە؛ 2. دەنگی گەڵای داران لەبر با؛ 3. گوندێکە لە ناوچەی شارباژێر لە باشووری کوردستان.
9 واژەر قسەکەر، نوێنەری کەسێک بۆ قسەکردن.
10 وانان وانەگوتنەوە، دەرس گوتنەوە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!