# ناو مانا
1 نادە میوەیێ کە زوو پێبگا.
2 نارست نارستی، گوندێکە لە خوار ملەی زمزیران لە ناوچەی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
3 نارنج 1. میوەیەکە لە تیرەی پرتەقاڵ؛ 2. سەربەندی چەند گۆرانیی کوردییه و نارنج لە گۆرانیدا هێمایە بە مەمکی ژن‌.
4 ناری 1. نەیر، وشەیەکی کۆنی ناو گاتاکانی زەڕدەشته و واتای ئاگر دەدا‌؛ 2. ناسک، تەنک، ژنی شەرمن؛ 3. گۆرانیی خەمبارانە؛ 4. نێوی بەنداوێک بووە لە ڕۆژاوای شاری بەغدا لە ناوچەی کووت، کە لە سەردەمی ساسانییەکاندا درووست کراوە؛ (ابن ڕوستەم) لە کۆپەڕی (الاغلاق النفسیە) دا لە باسی شاری کووتی بەر لە ئیسلامدا لە سەر ئەم بەنداوە دواوە و گوتوویەتی: کووت، کوردنشین بووە و کوردی فەیلی تێدا ژیاوە. بڕوانە بۆ نەیری.
5 نارێ سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە. بڕوانه بۆ نارین.
6 نارەوەن ناروەن، دارێکە لە ڕەتەوەی گەزنە (گەسگەسک)، لقوپۆپ جووان و قەدڕەش، کە زۆر بتەوە و گەڵاکانیشی دگانەدارە و پڕن، بەر لەوەی گەڵاکانی بپشکوێ، گوڵ دەردەکا، بەڵام بەر نادا.
7 نازدار 1. خاوەن ناز، دەلال، شۆخوشەنگ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
8 نازگوڵ وەکوو گوڵ ناسک.
9 نازلی لە دوو وشەی هاوبەشی کوردیی فارسیی (ناز) و پاشگری تورکی (لی) پێکهاتووە، کە واتای ناز دیارە و پاشگری (لی) ش واتای بەستنەوە و گرێدان دەدا، واتە ئەهلی ناز، وەکوو: دیاربەکرلی، واتە: خەڵکی دیاربەکر و نازلیش واتە: نازدار و نازەنین؛ نازلی سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
10 نازناز گوڵێکی ڕەنگواڕەنگە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!