1 |
ناتۆر |
باخەوان، کەسێک کە قەڵەمی دار لە بێشەدا دادەچێنێ. |
2 |
نادر |
کەموێنە، دەگمەن، بێهاوتا. |
3 |
ناران |
نێوی گوندێکە لە کوردستانی بندەستی تورکیە. |
4 |
نارە |
1. گۆرانیی هێور و خۆش؛ 2. دەنگی نەرم و بەسۆز. |
5 |
ناسیار |
ناسیاو، ئاشنا، ناس. |
6 |
ناسیکۆ |
نێوی یەکێ لە تیرەکانی کوردە کە لە 881 ی زایینیدا ژیاون و دانیشتووی ناوچەی زامووا بوونە. |
7 |
نالی |
1. زراڤ، باریک؛ 2. هاوار و رۆڕۆ؛ 3. پرزەی ناو قەڵەمی قامیش؛ 4. دۆشەک؛ 5. نازنێوی شاعیری نێوداری کورد، (مەلا خدری ئەحمەدی میکائیلی) یە، کە خەڵکی گوندی (خاکوخۆڵ) شارەزوور بووە. |
8 |
نامۆ |
نائاشنا، نەشناس، نەناسراو، بیانی، بێگانە، غەریب. |
9 |
ناوازە |
1. هەڵکەفتگ؛ 2. بژاردە؛ 3. سەراسا. |
10 |
ناوتۆ |
دوو تۆی شتێک، وەکوو: ناوتۆی لێف یان ناوتۆی کۆپەڕ. بۆ نموونە: کاغەزەکە لە ناوتۆی کۆپەڕەکەدایە، تەزبێحەکە لەناوتۆی لێفەکەدا بوو! |