# ناو مانا
1 ماتاو 1. ڕۆشنایی مانگ، ڕووناکی هەیڤ؛ 2. جۆرێک فیشەکی گڕگڕانە بۆ شەو نەورۆز. ئەم ناوەش فارسیی بووە و (مهتاب) بووە و کوردێنراوه و کراوە بە ماتاو‌، لە کاتێکدا فارس بە فیشەکی گڕگڕان ناڵێن: مهتاب‌.
2 مادام 1. کە وایە، هەتا وایە. (مادام وایە، ناڕۆم!)؛ 2. مادا‌م، خامی ڕەشی بریقەدار؛
3 ماریا 1. پاڵەوان و شەڕکەرەکانی هۆزی میتان یا مانای‌؛ 2. نێوی‌ هۆزێکی کورد بووە. بڕوانە ماردین لە بەشی کوڕان.
4 مازنێ 1. مەزن، مازن، گەورە، سەرداری خێڵ‌؛ 2. گوندێکە لە نێوان مێرگەسوۆر و باڵەکیان لە باشووری کوردستان.
5 مازێ 1. مازی، مازوو؛ 2. ماژەڵە، مرۆخەی پشت؛ 3. نێوی چیایەکە لە باکووری کوردستان.
6 مامز 1. ئاسک، کەژاڵ، پەزەکێوی، ئاهوو؛ 2. ماسییەک کە گەرا دادەنێ؛ 3. مامزە، ئەو ئاسنەی کە سوار لە پاشپانییەی چەکمەی قاییم دەکا بۆ لێخوڕینی ئەسپ.
7 مامیسا 1. مامیشا؛ نێوێکی کۆنی سریانییە؛ 2. گیایەکی باڵابەرزە لە وێنەی خەشخاش کە گوڵی زەرد دەکا و گوڵەکەشی تۆمێکی وردی ڕەش دەکا و بۆ ناوزگ باشە چونکە ڕەوانی دەکا؛ 3. نێوی گوندێکە لە ناوچەی بادینان لە کوردستانی باشوور.
8 مانا 1. گوزارە، نیاز لە قسە یان نووسراو؛ 2. واتا؛ 3. وێکچوو، وێنوێن؛ 4. لە زەند و پازەندی ئاوێستادا بە واتای پەروەدگار و ئیزەد هاتووە؛ 5. تیرەیەکی کۆنی کورد بوونە کە لە خوارەوەی دەریای ورمێ ژیاون و پاشان کە بە دەسەڵات گەییشتن، پاتەختەکەیان بردە شاری زیویە یا (ئیزیرتوو) لە 50 کیلۆمیتری شاری سەقز. کۆنترین دەوڵەتی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەوڵەتی مانایی یەکان بووە که یەکەم دەوڵەتی یەکگرتووی ناوچەکە بووە و مەڵبەندێکی بەرینی گرتۆتە خۆی و خاوەنی دەسەڵاتی لەشکریی و توانای ئابووری بەهێز بووە کە لەبەرانبەر ئاشوورییەکان و ئۆرارتۆکانا ڕاوەستاوە و دێریکی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای هەزارەی یەکەم و کۆتایی هەزارەی دووهەمی پێش زایین، واتە ئەو سەردەمەی کە ئارییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو ڕۆژاوا هاتوون؛ ماناکان بەشێک بوونە لە یەکیەتی هۆزەکانی لۆلۆیی و گۆتی کە لە مەنزوومەی زاگرۆس جیا دەبنەوە و خاکەکەیان ناوچەی ڕۆژهەڵاتی باشووری گۆلی ورمێ هەتا ڕۆژاوای باشووری زەریاچەی کاسپین بەتایبەت نێوان مەراغە تا سەقز و بۆکانی گرتۆتە بەر و بۆکانیش شارێک بووە لە شاری مانایی یەکان؛ ڕۆسا یەکەم شای ئۆرارتۆیییەکان لە هێرشی خۆیدا بۆ سەر ماناییەکان، 22 قەڵا یان 22 شاری مانایی یەکان داگیر دەکا، بەڵام سارگۆنی پاشای دووهەمی ئاشوور، لە 715 تا 716ی بەر لە زایین لە ڕواندز و حاجی ئۆمەرانەوە بەرەو پیرانشار و سندووس داگەڕاوە و پاش ماوەیەک ڕۆییشتن بەرەو زەریاچەی ورمێ گەڕاوەتەوە و لەشکرەکەی بە ئیندرقاش و قومقەڵای سابڵاغدا بەرەو میاندوئاو بە چەمی تەتەهۆدا خۆی گەیاندۆتە شیز واتە ئاورگەی ئازەر گوشەسپ و پاشان چۆتە سایین قەڵا کە ئەودەم نێوی (ئەوکان) بووە، لەوێ دڕندانە بەلووزەو داویەتی بە سەر مانایی یەکاندا، بەڵام دیسانیش هەر تێک نەچوونە تا دواتر مادەکان دەستیان بە سەر خاکەکەیاندا گرتووە؛ ئەم تیرەیە بە گوتەی برتانیکای ئینگلیسیی، کە لە ئینسکلۆپیدیای زمانی ئینگلیزیدا باسی کردووە: ماناکان لە لایەن سێ هێزی گەورەی سەردەمی خۆیانەوە گەمارۆ دراون، واتە: ئاشوور و ئۆرارتۆ و ماد، بەڵام دوای هێرشی سەکایییەکان و پەیدابوونی ماد، لە سەدەی حەوتەمی بەر لە زایین، ناسنامەی تیرەیی خۆیان لە دەست داوە و چوونەتە ژێر دەسەڵاتی مادەکان و دوژمنی گەورەی ماناکانیش دەوڵەتی ئاشوور بووە کە دوایی بە دەستی مادەکان تێدا چوون. بڕوانە دوو وشەی (مانای) و (مانیان).
9 مانای 1. لەناونەچوو، هەمیشەماو؛ 2. بە هەورامی مان: واتە: بنەماڵە، یانە و شوێنەمێنگە، وەکوو هەورامان: واتە بنەماڵە یان خانەدانی ئەهووراییەکان؛ 3. کۆی مان دەبێ بە مانان کە واتاکەی دەبێتە: وێکچوو، لە شێوەی‌، وەکوو: ئێمە مانان؛ 4. لە گاتاکانی زەڕدەشتدا کە بە زاراوەکانی کەڵوڕیی و هەورامی و نیوەزاراوەکانی جافی و سنەیی نووسراون، مانا یان مانای، واتای پەروەردگار و یەزدان دەدا؛ 5. مانای نێوی هەوارگەیەکە لە هەورامان.
10 ماندان 1. کۆخی تاک و تەریک لە چیا و زۆزان؛ 2. نێوی کچی (ئەژدەهاک) ی پاشای (ماد) و نێوی دایکی کوورشی هەخامەنشی بووە کە لە تیرەی ماد بووە؛ 3. نێوی گوندێکە لە ناوچەی بارزان لە باشووری کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!