# ناو مانا
1 لاجان 1. لاجانگ، نێوان ڕوومەت و ئەستۆ؛ 2. ناوچەیەکە لە موکوریان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.
2 لاچین 1. مەلێکی ڕاوکەرە کە لە باز بچووکترە؛ 2. کاڵەی چەرمین؛ 3. گوندێکە لە لای مەهاباد نزیک شیلاناوێ کە مامۆستا هێمنی شاعیری نەمری کوردی لێ لە دایک بووە؛ 4. ناوچەیەکی کوردنشینە لە ئازەرباییجانی شەورەوی و ئەو کوردگەلەی لێ دەژین کە لە سەردەمی (عوسمانی) دا لە نیشتمانی خۆیان هەڵکەندراون و هەڵداژراونەتە ئەوێ.
3 لارە 1. ڕۆیشتنی بەناز؛ 2. جۆرێک دەنکە لەناو گەنم دەڕوێ؛ 3. توندگریانی زاڕۆک؛ 4. بزووتنەوەی گیا و لکەداری ناسک لەبەر با؛ 5. جۆرێک گەنم.
4 لارەسا سێبەری نیوەڕۆ.
5 لارەک بەناز ڕۆییشتن، لەنجە و لار.
6 لاژە لاوژە، گۆرانی.
7 لالاڤ لافاو، لەهی، سێڵاو.
8 لالەزار گوڵجاڕ جاڕ یان باخچەی گوڵ.
9 لالەش زیارەتگای ئێزدییەکانی کوردستانە کە لە نێوان دهۆک و شنگال لە بادینان هەڵکەوتووە.
10 لانکێ 1. لانک، لاندک، بێشکە، دەرگووش، دەیدیک؛ 2. سەربەند و پاشبەندی چەندین گۆرانیی کوردییە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!