# ناو مانا
1 قادێ 1. زەوین، خاک؛ 2. گۆڕەپان، مەیدانی کایە.
2 قارا 1. ئارام و ئۆقرە؛ 2. وشەی دووهەمی وشەدووانەی (ئارا و قارا) یە، وەکوو: ئارا و قارای نەما.
3 قارس 1. تووڕە، جاڕز؛ 2. دادروون بۆ کورتکردنەوە؛ 3. شار و مەڵبەندێکە لە باکووری کوردستان .
4 قارووش جۆرێک گیایە کە گەسکی لێ درووست دەکەن.
5 قازەن دەسک و گوڵ لە چەڵتووکی برنج.
6 قاسپە قەبقەب، چریکەی کەو، دەنگی کەو.
7 قشڵاخ 1. زستانەوار؛ 2. دێی دابڕاو لە دێی دیکە؛ 3. گوندێکه لەلای سنە کە لەمپەرێکیان لێ بەستووە.
8 قورینگ باڵندەیەکە لە شێوەی شینەشاهۆ، هاوینان لە کوردستان زۆرن و زستانان دەڕۆن.
9 قومری یاکەریم، باڵندەیەکی کێوییە لە تیرەی کۆترەباریکە، تۆزێک لە کۆتر بچووکترە، رەنگی لە خاک و خۆڵەمێش دەچێ و راو دەکرێ، گۆشتی دەخورێ و سەر باڵی شینە و نیوەبازنەیەکی رەش کەوتۆتە پشت ملی؛ داشکەلەم، جۆرێ کەلەمی بێگەڵایە.
10 قەبڵان 1. خەمڵکران، نرخ لەسەردانران؛ 1. بەراوردکردن؛ 3. پێگەییشتنی خەلە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!