| 1 |
دابان |
نێوی گەردەنە یان (کەل) ێکە لە پشت شاخی (پیرەمەگروون) ەوە لای سلێمانی لە باشووری کوردستان. |
| 2 |
دابوون |
1. خۆچەماندنەوە، هاتنە سەردەستان، داچەمینەوە بۆ زەوی، داهاتنەوە بۆ عەرز؛ 2. وشەی پاشگری بکەرە، وەکوو: لەسەفەردابوون. |
| 3 |
دابین |
1. فەراهەم و جێبەجێ کردن؛ 2. بچەمینەوە؛ 3. ئۆقرەگرتوو، داسەکناو؛ 4. خاترجەم، دڵنیا؛ 5. ئارام، هێور؛ 6. کارپێکهاتوو؛ 7. بێ کێشە. |
| 4 |
دابێژ |
1. دابێژەر، کەسێک کە ئارد بە هێڵەک و بێژنگدا دەکا؛ 2. کەسێک کە بە تفەنگ دەسڕێژ لە کەسێکی دیکە بکا. وەکوو: بە گوللە دایبێژا. |
| 5 |
دابەن |
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە. |
| 6 |
دادۆ |
ژیر، بێدەنگ، ئارام. |
| 7 |
دارا |
`1. دەوڵەمەن، لۆرت، بوودە، زەنگین؛ 2. دەرمانی چاوئێشە؛ 3. جۆرێک کۆتاڵ؛ 4. شارێکی کوردنشین بووە لە نێوان ماردین و نوسەیبین لە باکووری کوردستان؛ 5. نێوی کوڕی بارام پاشای (ماد) ە؛ 6. نێوی هەشتەمین پاشای گرێوارەی (کەیانییەکان)ە. |
| 8 |
داراک |
ساماندار، دەوڵەمەند. |
| 9 |
دارتاکۆ |
نێوی سەردارێکی کوردی سەردەمی (کوورش)ی هەخامەنشی بووە. |
| 10 |
دارسان |
دارستان، لێڕەوار، جەنگەڵ. وەک دار |