| 1 |
حەزیا |
ئەژدیها، ئەژدەهاک. |
| 2 |
حەژمەت |
خەفەت، مەێنەت، کەسەر. |
| 3 |
حەسار |
1. حەوشە، قووڵایی ناو چوواردیواری ماڵ؛ 2. زەوینی بەرماڵ کە دیواری بە دەوردا کێشرابێ. |
| 4 |
حەسین |
پێزانین، ئاگاداربوون، هەستپێکردن. |
| 5 |
حەشار |
بۆسە، کەمین، جێگەی خۆتێداشاردنەوە، کۆڵیتی راو. |
| 6 |
حەلان |
تاوێر، جاڵە، خڕەبەرد. |
| 7 |
حەلین |
توانەوە، شتێک کە لەناو شتێکی دیکەدا ون دەبێ، نەمانی شتێک لەناو شتێکی دیکەدا. |
| 8 |
حەمزەل |
هەمزەل، هەمزەلە، کەوشەک. جۆرێک یارییە: دەستەیەک دادێنەوە و دەستەیێکی دیکە بە سەر پشتیاندا بازدەدەن. |
| 9 |
حەملان |
کاتی خۆی لە سلێمانی لە ماڵێکدا دوو حەمە یان موحەممەدی لێ بووە، کە بۆ ئەوەی تێکەڵ نەبێ، بە یەکێکیان گوتووە: حەمە و ئەوی دیکەشیان: حەملان. |
| 10 |
حەمۆ |
کورتکراوەی نێوی موحەممەدە. |