1 |
تابان |
1. تابان وشەیەکی فارسییە واتە: بریسکەدار، بەورشە، رۆشناییدەر؛ 2. هەڵاتووی مانگ، خەرمانەی مانگ؛ 3. تاسەربان، تا سەروو. ئەم وشەیە و دەیان وشەی دیکەی فارسی لەناو شیعری شاعیرە کلاسیکەکانی کورددا هاتۆتە ناو ئەدەبیات و ئاخاوتنی کوردیی یەوە. |
2 |
تابلۆ |
نووسراو یان بە قەڵەم کێشراو بۆ هەڵواسین. |
3 |
تاتان |
1. کۆی تات، بە واتای بەردی لووس و پان و درێژ بۆ نوێژ؛ 2. سەخت و هەڵەمووت. |
4 |
تاتریک |
سواپ، تابەرە، بەردی تەنک و بچووک کە منداڵ لەسەر رۆبار کایەی پێدەکەن. |
5 |
تاجێ |
تاج، کڵاوی سەری پاشایان. |
6 |
تارا |
1. سەرپۆشی سووری سەر دەم و چاوی بووک؛ 2. رۆییشت و نەگەڕایەوە. بووکی ژێر تـــارای رەنگـئەرخەوانی شۆخ و شەنگ وێنەی گوڵی بەیانی (وەلی دێوانە) |
7 |
تاراز |
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە. |
8 |
تارمە |
1. هەیوانی سەردانەپۆشراو؛ 2. مەعجەرەی بەرهەیوان. |
9 |
تازیلە |
وردەبڕوێش، بڕێشی ورد. |
10 |
تاسە |
مەیە، ئیشتیا، ئارەزوو، بیری کەسێ کردن. |