| 1 |
تاپۆ |
1. تارمایی، رەشایی لە دوورەوە؛ 2. مووچەی مەزرای خەڵاتیی و بێباج؛ 3. قەباڵەی موڵکایەتی؛ 4. بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕیی قەباڵەی موڵکنووسین. |
| 2 |
تاتۆ |
تاتە، بابە، بابۆ، باڤۆ، باوک. |
| 3 |
تاراو |
رۆییشتووی بێ گەڕانەوە. |
| 4 |
تاراک |
1. کەمە یان چەمەرەی دەف؛ 2. هەڵوەدا و دوورکەوتە. |
| 5 |
تاژان |
1. لکی باریکی دار، لقی زراوی درەخت؛ 2. تازیانە؛ 3. وێران، خاپوور؛ 4. گوندێکە لەنێوان ئەتابەک و میریۆسف لە لای (بلەکێ) لە ناوچەی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ 5. تاژان دەگەڵ تاڵان دێت؛ (گوند تاڵان و تاژان کرا). |
| 6 |
تاژدین |
دەوڵەمەندێکی ئەفسانەیی یە کە لە زۆربەی چیرۆکە کوردییەکاندا هەیە و مرۆڤێکی باش و خێرانکار بووە؛ لە بەیتی (مەم و زین) دا تاژدین کوڕی وەزیری برایم پاشای یەمەنە و مێردی خاتوو (ئەستی) یەی خوشکی خاتوو (زین) ە و لەو بەیتەدا بە (قەرەتاژدین) نێودێرە. |
| 7 |
تاشان |
1. هەڕەشە و گوڕەشە؛ 2. خولقاندن و وەدیهێنان؛ 3. سزادان، جزیادان. |
| 8 |
تاشک |
گورجوگۆڵ و بەکار. |
| 9 |
تاشکۆ |
1. گورج و بەکار؛ 2. رێک و پێک؛ 3. نێوی کوردیی گوندێک بووە لە کوردستانی ترکیە کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە. |
| 10 |
تانۆک |
تەیمان، پەرژین. |