# ناو مانا
1 بابوونە گیایەکە سەرەبەهاران دەردێ و گوڵێکی سپی دەکا و ناو گوڵەکە زەردە. گوڵە بابوونە.
2 باتینۆک گوڵەمێلاقە، رەبەنۆک‌، گوڵاڵەسوورە.
3 باخان 1. کۆی باخ؛ 2. گوندێکە لە بناری چیای گاڕان، لە نزیک مەریوان.
4 باخڵە تۆدان، تۆمدان، تۆمەدانە، خورجی تۆم و دانوولە کە بۆ وەشاندن و چاندن بەکاری دێنن.
5 بادام چوالە، چەقالە، بەهیڤ، بایەم، باوی.
6 باداک جۆرە گیایەکی باریکە کە لە دار دەهاڵێ، گیایەکە کە پێچ دەخوا بە دەور داردا.
7 بادل دڵخواز، بە خواستی دڵ، بە دڵی خۆ.
8 بادێ باتێ، گوندێکە لە نێوان دهۆک و زاویته لە کوردستانی باشوور.
9 باران ئاوێ کە بە دڵۆپە لە هەورانەوە دادەڕژێ، واران، بارشت، وەشت.
10 بارانە 1. باران، واران، وەشت؛ 2. وشەی سەربەندی چەندین گۆرانیی فۆلکلۆرە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!