1 |
ئاباسا |
1. ئابه‌م جۆره؛ 2. میرزا (نووسنه)ی شاپووری یه‌که‌می ساسانی؛ 3. نێوی هۆزێکی کورده له ناوچه‌ی قامیشلی له ڕۆژاوای کوردستان. |
2 |
ئابان |
1. مانگی دیسان بارینه‌وه‌ی باران؛ 2. نێوی فریشته‌ی پارێزه‌ری ئاو له ئایینی زه‌ڕده‌شتیدا؛ 3. په‌ری. |
3 |
ئابوور |
1. مایه‌ی گوزه‌ران و بژی‌و؛ 2. سازدان و پێکهێنانی سامان و دارایی. |
4 |
ئاپۆ |
وشه‌یێکه بۆ رێزلێنان و بانگکردنی مام. |
5 |
ئاپۆره |
حه‌شیمه‌ت، کۆمای خه‌ڵک پێکه‌وه. |
6 |
ئاتروان |
ئاگره‌وان، ئاگرخۆشکه‌ری ئاورگه. |
7 |
ئاترۆ |
به ئاوێستایی ئه‌ته‌ر، به پاله‌وی ئاتۆر و ئاته‌خش، ئه‌م وشه‌یه له وشه‌ی ئاترۆپاتین یان ئازه‌ربایجانی کۆن وه‌رگیراوه. له سه‌رده‌می ماده‌کاندا به خاکی موکریانی ئه‌وڕۆیان گوتووه: مادی بچووک و پاشان ئاترۆپاتین یا ئاترۆپاته‌گان یا ئازه‌ربایجان، که ئه‌وڕۆکه ده‌ڵێن موکریان. |
8 |
ئاترۆپات |
1. نێوی دامه‌زرێنه‌ری مادی بچکۆله‌یه؛ 2. نێوی سه‌ردارێکی سه‌رده‌می ماده‌کان بووه. |
9 |
ئاترۆدات |
ئه‌م نێوه نێوێکی مادییه و نێوی یه‌کێ له نێوداره‌کانی ماد بووه له سه‌رده‌می پێش ده‌سه‌ڵاتداریی هه‌خامه‌نشییه‌کان. به‌ڵام حه‌مه سدێق میرزا، له کۆپه‌ڕی کورد و دیرۆکه‌تاڵانکراوه‌که‌یدا نووسیویه‌تی: (ئاترۆدات نێوێکی ئهفسانهیییه که که‌تسیاسی مێژوونووس، له جێگای بابی کوورشی هه‌خامنشی هه‌ڵیبژارد و یه‌کێ له خاڵه لاوازه‌کانی تێبینییه‌که‌ی که‌تسیاس وابزانم ئه‌وه بووه، که له گه‌نجینه نووسراوه‌کانی قڕاڵیه‌تی پارسدا وه‌ریگرتووه، یان له زمانی خه‌ڵک بیستوویه‌تی.) |
10 |
ئاته‌ر |
ئاگر، ئاهێر، ئاور، ئایه‌ر، گڕ. |