عەمەرخانی شکاک لە سەرهەڵدانی سمکۆوە تا کۆماری کوردستان (١٩٠٦ - ١٩٤٦)

محەمەدساڵح قادری

عەمەرخانی شکاک

عەمەرخان شەریفی ناسراو بە عەمەرخانی شکاک کوڕی محەمەد شەریف شەریفی لە ساڵی ١٨٧٤ لەدایک بووە.  عەمەرخان یەکێک بوو لە کارەکتەر و کەسایەتییە گرنگ و بەناوبانگەکانی ئیلی کاردار و شکاکەکان. عەمەرخان لە سەردەمی یاخیبوونی سمکۆدا ڕۆڵ و کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبوو. تا ئەو کاتەی لەگەڵ سمکۆ بوو، وەک ڕاوێژکاری دەستی ڕاستی سمکۆ و وەزیری جەنگ بوو.  پێش جەنگی جیهانی یەکەم و چەند ساڵێک دوای ئەو شەڕە، لە ناوچەی ستراتیجی باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک هاوپەیمانێکی بەهێز لەگەڵ سمکۆی شکاک، بەشداریی شەڕ و ململانێیەکانی نێوان کورد و ئازەرییەکان، کورد و  عوسمانیەکان و کورد و ڕووسەکانی کردووە.  دوای ئەوەی ناکۆکی لە نێوان عەمەرخان و سمکۆ بە هۆی پیلانێکی حکومەتی ئێران دروست بوو، سمکۆ ناوبراوی ڕادەستی حکومەتی ئێرانی کرد. دوای ئەم ڕووداوە، عەمەرخان دڵسۆزیی خۆی بۆ حکومەتی ئێران ڕاگەیاند و بە فەرمانی حکومەتی ئێران دژایەتیی سمکۆی کرد.  دوای تێپەڕینی سێ ساڵ بە سەر کوشتنی سمکۆ لەلایەن ڕەزاخان شای ئێرانەوە، عەمەرخان لەلایەن حکومەتی ڕەزا شاوە دەستگیرکرا و سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا و دواتر لەکاتی جەنگی جیهانی دووەمدا هەشت ساڵ لە زیندانەکانی ئێراندا مایەوە، دواتر لە زیندان ئازاد دەکرێ و وەک کارەکتەری گرنگی بزووتنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە. عەمەرخان لە ساڵی ١٩٤٢ بەرپرسی لقی کۆمەڵەی ژ ک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە و  دواتریش لە دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ قازی محەممەد هاوکاری کردووە و وەک ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەڵبژێردراوە.  هەروەها ڕۆڵێکی گەورەی هه بوو له دامه زراندنی کۆماری کوردستان و له گەڵ (محەمەد حسێن خانی سەیفی قازی و مەلا مستەفا بارزانی و حەمە ڕەشیدخانی بانه) یەکێک بووه له چوار ژینڕاڵەکەی کۆماری کوردستان و پێگەیەکی تایبەتی هه بوو له خەبات و ڕووداوەکانی ئەو سەردەمەدا.

   دابەزاندنی کتێب
KURDŞOP
1320 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!